پاپایا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-23-01:58:00 - کۆدی بابەت: 4766
پاپایا

ناوه‌ڕۆك

بەشە بەکارهاتووەکانی بابایا

  • بەرەکەی
  • گەڵاکەی
  • گوشراوەکەی

خۆراکێکە وەکو مانگۆ وایە بەڵام کەمێک گەورەترە و کەمتر شیرینە ناوەڕۆکەکەی ڕەقترە و جیاوازە و شێوەی تایبەتە.

گیراوەکەی بە ناوی گیراوەی هێڵی ناوەڕاستە. هەندێ ئەنزیمی تیایە باشە بۆ هەرسی خۆراک و بەرگری لە بەستنی پڕۆتین و جەلاتین دەکات.

سەرچاوەکەی

لە هەموو ناوچەی ناوەڕاست دەڕوێت بەتایبەتی مەکسیک و ئەمەریکای ناوەڕاست.

مێژووی

هنودەسوورەکانی ئەمەریکا تێبینی ئەوەیان کرد کەوا ئەو گۆشتەی بە گەڵای ئەم میوە داپۆشرێ گۆشتەکە نەرمترە تازەتر و تەڕتر دیارە لەوانی تر بۆیە بۆ ئەم مەبەستە بەکاریان هێنا، هەروەک ئەنەناس.

هنودەکان چەند کونێکیان لەو میوەیە کرد و شیلەکەیان دەرهێنا و بۆ ئەم نەخۆشیانەی خوارەوەیان بەکارهێنا:

- پولەکەی ماسی، کەڕوی سەر (کرمی خڕ)، هەوکردن و سووتانەوە.
- ئافرەتانی هنود ئەو میوەیان دەخوارد بە کاڵی (پێش پێگەیشتن) تاوەکو بكەونە سوڕی مانگانە، یان بۆ لەبارچوون.
- فلیپینییەکان بەکاریان دەهێنا بۆ مایەسیری.
- ژاپۆنییەکان بەکاریان دەهێنا بۆ چارەسەری ئازاری جومگە و سەوەفان و تێکهەڵچوونی گەدە.
- لە ئاسیا گەڵاکەی بەکاردەهات بۆ چارەسەری سووتان و گوشراوی گەڵاکەیشی لەناو زێی ئافرەتی دووگیان دادەنرا بۆ ئەوەی ئافرەتەکە زوو منداڵی ببێت.
- تاوەکو پێش ٢٥ ساڵ لە ئەمەریکا هیچ گرنگییەکی نەبوو، دوایی هاتە بازاڕ و بەکاڵی و گوشراوەیی (میوەکە و گەڵاکەی) وەک دەرمانی گیایی دەفرۆشرێت.
- بۆ هەرسی خواردن و کوشتنی کرم و چارەسەری برینی پێست بەکاردێت.
- ئێستا لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر ئەوەی بەکاربێت بۆ چارەسەری نەخۆشی هەوکردنی ڤایرۆسی سییەکان (سارس).

پێکهاتەکەی

- میوەکە (بەرەکەی) ئەم مادانەی تێدایە: گلۆکوساید، کاریسین، خەمیرەی مایرۆزین.
- گەڵاکەی: ماددەیەکی تفتی تیایە بەناوی (کارپین) بۆ نەخۆشی پەککەوتنی دڵ باشە.
- پۆتاسیۆم و ڕیشاڵ و ڤیتامینی ئەی و سی تیایە.

بەکارهێنانی پزیشکی و سوودەکانی

١- میوەکە و گوشراوی گەڵاکەی بۆ هەرسی خۆراک باشە.
٢- تازەکردنەوەی گۆشت و نەرم کردنەوەی، بەمەش هەرسی ئاسان دەبێت.
٣- زیاتر ڕێژەی ئەنزیمەکان لە گوشراوەکەی دەبێت نەوەک لە میوەکە خۆی. یەکێک لە ئەنزیمەکان بریتییە لە (Papain) کە بۆ پاککردنەوەی هاوێنەی چاوی دەستکرد بەکاردێت.
٤- هەردوو ئینزیمی (پیپسین و رینین) تیایدا وادەکات ژمارەیەک پڕۆتین هەرس بکات لە گەدە، بەتایبەتی هەرس کردنی شیر.
٥- ئینزیمی (پیکتەیز) بۆ هەرسی نیشاستە باشە.
٦- بۆ نەخۆشی برینی گەدە و ڕیخۆڵە باشە (قرحة). ئەمەش پاش لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر هەندێ ئاژەڵ کەوا حەبی ئەسپرینیان داونێ (کە هۆکارە بۆ توشبوون بە قورحەی گەدە)، بینیان خواردنی ئەم میوەیە لەگەڵ حەبەکان گەدە دەپارێزێ لە برینداربوون.
٧- بەهۆی بوونی ئینزیمی (کایمۆپاپەین) بۆ نەخۆشی دیسکی کەمەری باشە، بە میکانیزمی توانەوەی ئەو کۆمەڵە خانەی کە دەرچوونەتە دێسکەکە، بەمەش پەستان لەسەر دەمارەکان کەم دەکاتەوە و ئازارەکەی نامێنێ.
٨- بۆ وەرزشەوانەکان باشە کاتی توشبوونیان بە کەوتن و خوێن تێزانی ماسولکە و خوێنبەربوونی شوێنی.
٩- بۆ کوشتنی کرمەکانی گەدە و ڕیخۆڵە بەتایبەتی کرمی (دەزولەیی و کرمی شریتی بەراز و ڕەشە ووڵاخ).
١٠- بۆ چاکبوونەوەی برین و هاوسانی دوای نەشتەرگەری.
١١- بۆ نەخۆشی برین و هەوکردنی پێست باشە، هەروەها وەک سابوون بەکاردێت.
١٢- بەهێزکردنی جومگە و ماسولکە.
١٣- بەهۆی بوونی (ڤیتامینی ئەی و سی دژە ئەکسەدە) باشە بۆ بەرگری لە هەوکردن و سەرما و جەڵتەی دڵ و خوێن مەیین و شێرپەنجە و نیشتنی چەوری لە ناو بۆریەکانی خوێن دەکات.
١٤- چالاکی زاوزێ زیاد دەکات.
١٥- پەستانی خوێن و نەخۆشی دڵ کەم دەکاتەوە بە هۆی بوونی پۆتاسیۆم تیایدا.
١٦- بەهۆی بوونی ڕیشاڵ باشە بۆ هەرسی خواردن و چارەسەری قەبزی و بەرگری لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکتە.
١٧- بۆ بەرگری لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەی جۆری سارس باشە، هەر ئەو سیفەتە بوو وایکرد ئەو میوەیە بێتە پێشەوەی میوەکانی تر.


سەرچاوەکان



496 بینین